قەت بووە دڵبەری مە، جارێ لەمە یاد نەکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قەت بووە دڵبەری مە، جارێ لەمە یاد نەکا  (1936) 
by ئەدەب
قەت بووە دڵبەری مە، جارێ لەمە یاد نەکا بەسەلامێ، بەپەیامێ، دڵی مە شاد نەکا
ئەی خودا عاشقی سەخابەچچە، دڵی خۆی کە بوێ کەس خەرابەی دڵی خۆی قەت بووە ئاباد نەکا
رەهڕەوی بادیەیی عیشق، بەپێی شەوق ئەوەیە فیکرەتی راحیلە ڕێ و راحیلە و زاد نەکا
عاشق و مەنزل و مەئوا! ئەمە لافێکە درۆ عاشقی سادیق ئەوەیە: خانە لە بونیاد نەکا
وەک دەڵێن مەیلی بەئازادیی بەندانە، گوڵم گەر منم بەندە، خودایە قەتم ئازاد نەکا
چی دەبێ جارێ ئەگەر ڕێ بخەیە خەستە دڵان با لە دووری، دڵ هێند ناڵە و فریاد نەکا
سایەیێک لەو قەد و باڵایە بخە سەحنی چەمەن تا چ کەس سەیری قەد و جیلوەیی شمشاد نەکا
جەورەکەت خاریجی قانوونە و دەفەرمووی: مەکە داد چی بکا جەورەکەشت جارێ ئەگەر داد نەکا
تا نەسیمێ لەسەری زوڵفەوە دێ، چاترە سوز بۆیە سووتاو دەبێ؛ ڕوو قەت بەتەرەف باد نەکا
هەر کەسێ دیدەیی وەک شەتتی منی دیبێ ئەدەب ڕەنگە قەت سەیری «کۆڕ» و «دیجلەیی بەغداد» نەکا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse