قیروسیا بۆم تێکە ساقی هەر بە مەی خەم ئەسرەوێ
Appearance
قیروسیا بۆم تێکە ساقی هەر بە مەی خەم ئەسرەوێ | تا بەخایەڵێکی ڕاحەت ڕوخی یار لێم دەرکەوێ |
ئیقلیمی دڵی بە چەشنێ گرتووە لە شکری خەم | مەگەر ئەو تیپی موژگانی یارە لێیدا و سەرکەوێ |
نازانم هانا لە بۆ چی تر بەرم بە غەیری تۆ؟ | دەسا بۆم تێکە هەزارجار قەزات لە گیانم کەوێ |
شاعیرێکی دەردمەند و موفلیسی مانەندی من | چی بکا باشە تاکو عەتفی یاری بەرکەوێ؟ |
بای خەزان داویە لە سەحنی گوڵشەنی ئیقباڵەکەم | ئیستە «بووم» هەڵی بەستووە هێلانەی شوومی لەوێ |
هەر بە مەبەستی خۆشە زیکر و یادی لەیلی دڵپەسەند | ئومێدم وایە لە کۆزەت جورعەیەکم بەرکەوێ |
لابدە ناتیق لە باسی ساقی و بادەی زەهری مار | خوا کەریمە ڕۆژێ هەر دێ خەندەیەکم بەرکەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|