قومریی باغی فأوحى هەم شفیع المذنبين
Appearance
قومریی باغی فأوحىٰ هەم شفيع المذنبين | شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمين |
ئەو شەوە ئەو شاهـ بوو بە شاهبازی لامەکان | گەییە ڕوتبەی قاب قوسين، نبي المُرسَلين |
چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە | تا کن أو ادني نەوێستاوە إمام المُتَّقين |
وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا | هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین |
عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان | جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین |
بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە | دەنگی سُبحانَ الَّذي أسري بِعَبده بوو یەقین |
یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ | با بڵێن مینە گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلين |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|