قولە ڕەش
Appearance
| قولەڕەشێک بوو بە پاڵەوانی | کەس نەیئەوێڕا شان بات لە شانی |
| لە ڕۆژی شەڕا بچوایە مەیدان | تیپێک لەشکری ئەخست بەبێ گیان |
| بە سەر ڕۆستەمی زاڵا زاڵ ئەبوو | دوشمن بە نەعرەی ژینی تاڵ ئەبوو |
| بەڵام خوویەکی زۆر بێ مەعنای بوو | لێیان نەدایە بۆ شەڕ نەدەچوو |
| ئەبوایە چل کەس لێی دایە ئەوسا | لە پاش چل کەسە قینی هەڵئەسا |
| ڕۆژێک قەومەکەی دوشمن دەوری دا | هیچکەسی ساغیان نەما لە دێدا |
| هاواریان بۆ برد، کەوتبوو بە دەما | وتیان: هەی نامەرد، وا کەسمان نەما |
| وتی: بێ کەڵکە، نەکەوتوومە قین | مەگەر چل دارم پیاکێشن بە تین |
| پیرەمێردێکی لێ چووە پێشێ | پێی وت: جێی چلەی پارت ئەیەشێ |
| کەوتەوە بیری پار چیان لێ کرد | خۆی گیف کردەوە هەستا دەستوبرد |
| دەستی دایە شیر ڕووی کردە دوشمن | ڕەگی زیندەگی دەرکێشا لە بن |
| قول قینی هەستێ دوشمن پەست ئەکا | بەڵام کەی بۆکەی گۆبەنگ خەست ئەکا |
1942/03/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|