قورسی قەمەر لەو ڕوخی ئەنوەر شکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قورسی قەمەر لەو ڕوخی ئەنوەر شکا  (1936) 
by ئەدەب
قورسی قەمەر لەو ڕوخی ئەنوەر شکا سەرووی سەهی لەو قەدی دڵبەر شکا
عەسکەری زەنگیت بەدوو غەمزە شکاند وەک لە خەجاڵەت شەهی خاوەر شکا
شەهدی دەمی؛ قەدری نەباتی نەهێشت وەک لە لەبی، لەززەتی کەوسەر شکا
تا بتی من مەعجەری لادا لە ڕوو قودرەتی سەرپەنجەیی ئازەر شکا
رائیحەی توڕەیی ئەو هاتە مەشام قەدری گوڵاوی گوڵ و عەنبەر شکا
لەو شکەنی زوڵفی خەمی؛ ئەندەر خەمی گەردنی دارا و سکەندەر شکا
ئەو شەوە فەرمووت کە: نەکەم ماچی ڕوو دڵ کە شکا بوو، بەهەموو سەر شکا
تۆ دڵی قەیسەر دەشکێنی بە ناز باکت چییە بۆ دڵی من؛ گەر شکا
لەو دەمەوە ساقی و بادەم ئەتۆی ڕەنجی خوماری مەیی خوللەر شکا
لەو دەمەوە حەڵقەیی موو؛ کەوتە ڕوو موعجیزی داوودی زرێگەر شکا
جلوەیەکی قامەتی تۆ کەوتە باخ شەوکەتی باڵایی سنەوبەر شکا
ساعیدی سیمین، کە دەرتخست بە ناز دەبدەبەی قیمەتی گەوهەر شکا
عەهدێ کە دەتفەرموو: ئەدەم ناشکێ تاجی سەرم! چۆن بەهەموو سەر شکا
تا کە ئەدەب هاتە بیساتی سوخەن ڕەونەقی بازاڕی سوخەنوەر شکا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse