قوربانی ئەم خاکەیە ئەم ڕۆحە لەبەرما
Appearance
| قوربانی ئەم خاکەیە ئەم ڕۆحە لەبەرما | سۆزی دڵی پڕ دەردە کە خولیایە لەسەرما |
| ئامادەیی مەیدانم و ئەو بەرگە کە پۆشیم | کفنە نەوەک چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما |
| کورد کوردە هەموو فیکری دڵم ڕۆژی سکونەت | کورد کوردە هەموو ویردی زوانم لە سەفەرما |
| هێندەم بەکزی دیوە لە ئەشرافی وڵایەت | خەوفم نییە ئەسڵا لە دووسەد گێژی خەتەرما |
| من هات کە سەفی عەسکەری کوردانە نەبینم | خێری نییە ئەسڵا لە هەموو نووری بەسەرما |
| بۆ دەفعی عەدو نامەوێ شمشیر و کڵاو خوود | دوژمن بەخوا غەرقە لە خوێناوی جگەرما |
| من هیچم کە لێ نایێ مەگەر هەر وەکوو قانع | شیوەن بکەم و لیتەیی ئەم خاکە بەسەر ما |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|