قوتابیی زیرەک
Appearance
| من منداڵێکی بچووکی کوردم | مامۆستایەکەم وا فێری کردم |
| هەموو بەیانی کە لە خەو هەستم | پاک ئەشۆم چاو و ڕوومەت و دەستم |
| بەفر و با ئەبێت، سەریشم ئەشۆم | ئینجا بەرچایی چی هەبوو ئەیخۆم |
| بە بەرگی مەکتەب لەشم ڕێک ئەخەم | کتێب و دەفتەر لەگەڵ خۆم ئەبەم |
| بێباک بە خۆشی بۆ مەکتەب ئەڕۆم | ڕەوانم کردووە دەرس و دەوری خۆم |
| ئەچمە ناو مەکتەب لەگەڵ ڕەفێقان | گۆرانی ئەڵێم، یاریش ئەکەم جوان |
| لە وەختی دەرسا ئەچمە دەرسخانە | لەلام خۆشترە لە سەد چایخانە |
| گوێ لە دەرس ئەگرم، ئەیکەمە بەرم | ئەیشینووسمەوە لە ناو دەفتەرم |
| جومعانەیش سەری خزم و دۆست ئەدەم | بە خۆشی و سەیران بە سەری ئەبەم |
| بۆ لەش و دەست و زبان هەمیشە | پاک ڕاگرتنم کردووە بە پیشە |
| حورمەتی داک و باب و کەس ئەگرم | چاکەم کردوەتە پیشە تا ئەمرم |
| لە مەکتەب فێر بووم ئەم ڕەوشتانە | مەکتەب سەرچاوەی عیلم و عیرفانە |
| ئاوا بێ مەکتەب، جێگەی خوێندنە | شوێنی تەربییەی چاک وەرگرتنە |
| بژی مامۆستام دەرسم ئەداتێ | ئەو ئەمگەیەنێ بە گشت ئاواتێ |
| ئاواتی چاکە بۆ خزمەتکردن | بۆ گەل و وەتەن بەرەو پێش بردن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|