قانع کە ساعی غابات بووە
Appearance
برای خۆشەویست یارە دوورەکەم | مەرهەمی زامی شارەزوورەکەم |
پاش عەرز و سڵام گوێ گرە لە حاڵم | لە ژیان خۆم و ماڵ و مناڵم |
داوات کردبوو بۆ گوزەرانم | وا بۆت ئەنووسم چۆنە ژیانم |
هاوڕێی من دنیای زۆر بە مەرامە | یا معاونە یا قائممەقامە |
منیش خۆم کردوە بە ساعی غابات | لیسێ هەڵگرم کە کەس دار نەبات |
تفەنگێ درێژ لە حسکەی کۆنە | وا بۆت ئەنووسم بزانی چۆنە |
قایش تاڵێ بەن بادامە شکاو | دار داڕزیو لوولە هەڵ دراو |
پاش ماشە پەڕۆ دەرزی چڵی دار | وەک مشار کەل کەل لەسەر تا بە خوار |
پینەم کردەوە بە سرێش و پەڕۆ | گولەی دوو هەنگاو بڕۆ یا نەڕۆ |
قەڕەوڵ لە قوڕ سیپە لە تۆڵاش | درێژی لوولە زیاتر لە نەی ئاش |
ئەی نێم لە کۆڵم هەر وەک هەمانە | بەشان نایتوانم چوونکە گرانە |
فیشەک لۆغ سەختیان قاپوڕ شاش و چەوت | دووهەنگاوم تا هەموویان داکەوت |
کە ئەی نێم لە کۆڵ ئەچم بۆ سەر ڕێ | بۆ داگرتنی هاوماڵانی دێ |
نزوولەی مناڵ بۆلەی پیرەژن | ئاخۆ خوای خەلقی چیبکا بە من |
نانێ بەم جۆرە بکەوێتە دەس | گوێ بۆ ڕەی تێبێ تا ئاخر نەفەس |
قانع تفەنگی شاعر وەهایە | تفەنگ حکوومەت بێنەرە کایە |
ئیشی ڕەشاشت بۆ بکا لە دوور | بێنە تەماشای خەلقی شارەزوور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|