قانع و کەرەکەی
Appearance
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک با و بۆران | کەرێکم بوو چ کەر؟ بارکێشی دەوران |
کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە | کەرێکم بوو چ کەر؟ وەک شێری مەیدان |
کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو | لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان |
بە لاشە بەرز و زک ئەستوور و سەر زل | کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان |
شەقاودار و دوو شانە بەرز و مل قنج | کلک شۆڕ و سپی تووک و قەوی دان |
لە کەوشی سم هەتا لاری ڕەفیسگەی | خەتێکی موسستەقیم بە کەسر و نوقسان |
شەوێ پێم وت: چلۆنی یاری دێرین؟ | ئەوا سەرما بزووت، دەستم بە دامان |
ئیتر زستان و کاتی دار کێشانە | وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە جەولان |
نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی | نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان |
هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین | بنرکێنە بە بارۆ و بێیتە مەیدان |
وەڵامی کەرە شین: | |
وتی: قانع! ئەسەف بۆ بێ حەیاییت | حەیا زۆر خۆشە بۆ پیاوی بەویژدان |
بە کام جێ؟ کام گەوڕ؟ کام ناڵ و بزمار | بە کام ڕەشوە و جل و جلبەند و کورتان؟ |
ئەمە چل ساڵە من بارکێشی ئێوەم | بە خەو نەمدی جەواڵی ئاڵف و دان! |
وەسای ناڵبەندی من، وەک تەیری عەنقا | نەبینراوە، لە ڕووی دەورانی دەوران |
بە ئەو ناڵە قەسەم، نەتدا لە ژێر پێم | بە ئەو جۆیە قەسەم، نەمنایە ژێر دان! |
قەسەم بەو گازە نەمدیوە بە عومرم | بە ئەو چەکوشە، کە نەمدی مەر لە لێدان |
ئەبێ خێرم نەبێ غەیری زەڕە زەڕ | ئەگەر وردیشی کەی ئەعزام بە گۆچان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|