قانع و کۆتری ئاسایش
Appearance
| ئەی کۆتری سپی ئەی مەلی جوان | مەرهەمی زامی گەلی پاشکەوتووان |
| سەرباڵ چڕی شیر، سەر سنگ نەرم و نۆڵ | ئاوەدان کەری شاخی چۆڵ و هۆڵ |
| هاقووت سەمتوری، کەڵەی گەنجانە | لەنجە و لارەکەت بۆ دڵ دەرمانە |
| گوم گومەی قوڕگت کەمانچەی سۆزە | سێبەری باڵت پیرۆزیی هۆزە |
| دەک پیرۆزت بێ شەرەف و شانت | خۆشەویستیەکەی دەوری جیهانت |
| کە دەرئەکەوێ لەسەر تەلاران | دێنێتە خرۆش گەلی هەژاران |
| ئەی کۆتری ئاشتی ئەی نووری چاوم | تەسکینی ئێشی جەرگی قرچاوم |
| بێرە گەردەلوول باڵ ڕاوەشێنە | بە ڕووی گیتیدا ئاشتی بنوێنە |
| چون ئێمە لە جەنگ تەواو بێزارین | لەبەر هەژاری یەکجار بیمارین |
| ئێمە و بەرابەر تۆپ و تەییارە | ئێمە و کەلەپچە و لە پای سێدارە |
| ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ ئاو و بۆ نان | ئێمە و جەنگ کردن ئێمە و ڕووی مەیدان |
| ئەی کۆتری ئاشتی ئەی هۆی ئاسایش | بە خۆت ئەکەوێ جلوە و نمایش |
| شەقەی شاباڵت با کەڕ کا دوژمن | بخە ئاسایش سەد هەزار وەک من |
| ئیتر هەر بژیت مایەی ژیانم | ڕووناکی چاوم نەجمەی سەرشانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|