قانع و قەڵەمەکەی
Appearance
قەڵەم! قوربانی نووکت بم، دە بێژە فەسحەت و گوفتار | وەکوو حاتەم دە بشکێنە خەزینەی جەوهەری ئەسرار |
لە بەحری عیلمی وەحدەتدا، نەدەی لافی هونەرمەندی | نە جێگەی ئەقڵە بۆ بیر و نە ڕێگەی نوتقە بۆ گوفتار |
کە هەر ئەقڵێ خەیاڵی کرد، لە بەحری فیکرەدا خنکا | کە هەر نوتقێ بەیانی کرد، ڕزا وەک جێگە گەستەی مار |
قەڵەم! هۆشت بە سەر خۆ بێ، نەنازی قەت بە دوو زمانی | زمانت لاڵە لەم باسە، نەنووسی شەوکەتی جەببار |
فەقەت سادەی بە چۆکا بێ و بڕێژە گەوهەری تەحریر | بنووسە وەسف و ئەوسافی ڕەسووڵی ئەحمەدی موختار |
لە عەرسەی کاغەزا لنگ دە، بە چالاکی وەکوو ڕەف ڕەف | لە سەر مەیدانەدا زوو وەرگەڕێ هەر وەک مەلی باڵدار |
قەڵەم مەردانە نوتقی دا، جوابی دامەوە فەرمووی: | بە هیچ ئەقڵت ئەشێوێنی! خەرافەت بۆ ئەکەی ئیزهار؟ |
کەسێ وا بێ لە نووری حەق بە دەستی حەق جیا بووبێ | چ موحتاجە بە تەعریفی من و تۆ و یاوەر و ئەغیار |
کەسێ وا بێ بە سەر پەنجەی موبارەک مانگ دوو لەت کا | وەیا ئاهوو لە خزمەتیا بە زمانی پاک بکا هاوار |
کەسێ وا بێ کە دار خورما لە بن دەربێت و بێ بۆ لای | کەسێ وا بێ کە زیخی چەم لە دەسیا بێتە ئیستیغفار |
کەسێ وا بێ کە جەننەت چاوەڕوانی مەقدەمی ئەو بێ | کەسێ وا بێ کە سەد روح الامين بۆی بێتە خزمەتکار |
ئیتر موستەغنیە قانع لە تەحریراتی عەمر و زەید | سکووتت لازمە هەر تا بنووسی دەفتەر و ئەشعار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|