قانع و عهبباسی برایم دهروێشی ئوتومبیلچی
Appearance
| مەرحبا کاکە وەسای ئوتومبیل | بۆ بێ پارەکان دل نەرم و دەلیل |
| من ئیقرار ئەکەم کە کوڕی چاکن | لەگەڵ هەژاران زۆر زۆر دڵپاکن |
| چاوتان ناترسێ لە باری گران | لۆری لێ ئەخوڕن بۆ سەر شاخەکان |
| خۆیشتان هەر گەنجن کوڕێکی چاکن | بەینی بەینەڵڵا تەواو چالاکن |
| بەڵام برا گیان بو گرانجانن؟ | بۆچی بەحاڵی هەژار نازانن؟ |
| کاتێ لە لادێ هەژار دێتە دەر | گۆچان هەڵ ئەگرێ بە عەزمی سەفەر |
| پارەی باخەڵی ناگاتە دینار | چی بدا بە تۆ؟ چی ببا بۆ شار؟ |
| ئەوا کچەکەی تەواوی ڕووتە | ژنێ پێ خاوس وەک مەلکەمووتە |
| ئەچێ بۆ لاسیک بۆ سلێمانی | پێنج شەش جووت بێنێ بۆ بەچکەکانی |
| ئەگەر پارەکەی لێ سێنێ تەواو | چی با بە لاسیک؟ چی بە نان و ئاو؟ |
| وەڵامی عەبباس برایم دەروێش | |
| مامۆسای مەشوور شاعیری کوردان | جێماوی دواکۆچ پۆلی هاو فەردان |
| لەمن مەپرسە خەتای زەمانە | ئەسپابەکانم گشتی گرانە |
| ئەچم بۆ بەغداد بە چار و ناچار | تایە ئەسێنم بە پەنجا دینار |
| نرخی مەکەینە هێندە گرانە | شەریکە دەمی چەشنی قەپانە |
| بڵێ بە هەزار من هەر ناچارم | لە لای شەریکە زەلیل و زارم |
| ویڵ و هاندبریک، گێڕ لەگەڵ کلاچ | ئەبێ گشت بکڕم زۆر بە ناعلاج |
| بڕۆ بپرسە نرخیان چییە؟ | ئەوسا ئەزانی سووچی من چییە |
| مامۆسا سەیری جادەکان بکە | ئەوسا کە تانە لە سایەق بدە |
| لە پێنجوێنەوە تا سلێمانی | کرێم هەر چەند بێ تۆ خۆت ئەیزانی |
| بەرودوا کرێم پێنج شەش دینارە | نایشارمەوە لە عام دیارە |
| بەڵام هەر ڕۆژێ کە بۆ پێنجوێن بێم | شتێکم ئەشکێ دە دینار بێ جێم |
| یەک و دوو زەرەر دێتە گەردنم | نەجاتم نابێ مەر بە مردنم |
| چونکوو ڕێی پێنجوێن هەمووی ڕووخاوە | لە میزانیەش ناوی نەبراوە |
| خۆزگە بە سەفەر وەزیری ئەشغاڵ | ئەهات بۆ پێنجوێن بۆ کەشفی ئەحواڵ |
| ئەو وەختە بە حاڵ ئێمەی ئەزانی | جادەی چاک ئەکرد بە مێهرەبانی |
| مامۆستا ئەڵێن لە زمانی زوو | لە شارێکی کورد لۆتیەک هەبوو |
| عەنتەرێکی بوو عەنتەرێکی پیر | کاتی هەڵپەڕین زور مات و زویر |
| بە چنگ ئەشیشا سەر و گوێلاکی | یەخەی دائەدڕی تا وەکوو چاکی |
| ساڵێ دە دینار پارەی وەرئەگرت | قیمەت بیست دینار زەرەری ئەکرد |
| منیش سەفەری بایی شەش دینار | ئەخەمە لۆری لە فەردە و ڕێبوار |
| بایی دە دینار زەرەر ئەکێشم | دەک ڕاستۆ نەبم بۆ کار و ئیشم |
| تۆخوا مامۆسا ئەمە ژیانە؟ | ئەمە ڕەفتار و شێوەی ئینسانە |
| یاخوا هەر خاکێ ڕەفتاری وابێ | گەردی بە با چێ و بە کاو و با بێ |
| بۆچی خەمخۆرێ لە دنیا نەبوو؟ | تیماری زام کا هەروا زوو بە زوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|