قانع و دڵی
Appearance
| دڵێ نەناڵێ بۆ هیچ نەخۆشێ | ئازاری نەبێ، بۆ هیچ پەرۆشێ |
| هەر بۆ ئارەزووی خۆی تێ بکۆشێ | بۆ زامێکی هۆز، زوخی نەنۆشێ |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ
بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ بمخاتە کۆڵانە و کۆڵان | دایم کور کەی بێ، بۆ دیدەی کچان |
| قەت ڕا نەچڵەکێ، بۆ بێ دەستەکان | گوێی خۆی شل نەکا، بۆ ناڵە و گریان |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ ڕەحەت بێ، کە چووە سەر کورسی | ئیتر نەنواڕێ بۆ حاڵی برسی |
| تەماشای خەڵک کا، بە زەردو سیسی | ئەبێ ئەو دڵە، بۆ لێی بپرسی |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ من و تۆ بکا لەل برای | هەرچی خۆت خەیتە ژێر سایە و پەنای |
| بێزت لێ بکا و، بڵێ تۆ گەدای | من دەوڵەمەندم! تۆ کەی ئاشنای |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ ژان نەکا بۆ ژانی هاوسێ | لەبەر فیز کردن، هیچ کەس نەناسێ |
| نەبیسێ ناڵەی کوێر و کەساسێ | تو خوا، ئەو دڵە بۆ هەر نەماسێ |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوەرە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵی تێکۆشێ بۆ ماڵی دنیا | کەس نە گرێتە خۆی، بەتاقی تەنیا |
| لە بیر باتەوە گشت خزم و برا | هەر وک دوعاکەی پێشوو کە وترا |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ ڕازی بێ بە کزی یاران | هەر خۆی پارێزێ لە دەستەی دەوران |
| جارێ. بۆ هیچ کەس نەیەتە گریان | بۆ خەڵک نەقرچێ و نەبێ بە بوریان |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ بچێتە سەر شەربەتی ئاڵ | بە بیر یا نەیەت، خەم دراوسێ ماڵ |
| ئەو بیرە بخواو منیش ئاوی کاڵ | ئەو گەنم بخواو منیش گاڵی تاڵ |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بە تیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
| دڵێ نەسووتێ بە ئەحواڵی من | هیچ فەرقی نەخا، چ دۆس چ دوژمن |
| با، هەر گێژ بخوا لە دەریای بێ بن | ڕبی ئەو دڵە، داڕزێ و کون کون |
| یاخوا ئەو دڵە هەر ئاوارە بێ بەتیغی دوژمن، پارە پارە بێ | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|