قانع و دارەگەورەکەی سەرکەل تار بدەر

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قانع و دارەگەورەکەی سەرکەل تار بدەر  (1953) 
by قانع
دارە گەورەکەی سەرکەل تاریدەر نشینگەی ڕێبوار، ئەم سەر و ئەو سەر
باڵات سپیدار سەر سەراوانە گەڵات لاپەڕەی مێژووی زەمانە
هاژەی شا لەقت زاخاوەکەی دڵ ڕیزێ هێلانەی بولبول لەسەر چڵ
پانکەی تەبێعی شنەی سێبەرت خاڵی ڕووی گەردوون شکۆفەی سەرت
چەپەن قزڵجە و ڕاستت سەرکانە تەماشاگاهت گشت کوردستانە
هەرچەن بە دیمەن دارێکی جوانی بەڵام بە واتە ماوەی زەمانی
من سوێنت ئەدەم بە دیدەی یاران بە نیم نیگای ناز گۆشەی دەواران
بە تاقی ئەبرۆی ڕەشی سیوەنگی بە پێچی زوڵفی وەک ماری جەنگی
بە لەنجە و لاری نیمچە غەزاڵان بەهاڕەی پۆیلەی نازک نەوهاڵان
ڕاسم پێ بێژە کێت دیوە بەچاو؟ چیت دیوە لە ڕووی گیتی ناتەواو؟
بەسەد ناڵە و دەرد دار هاتە وەرام وتی ئەی قانع دەروون پڕ لە زام
من تووڵە نەمام دەورەی مادانم چەقاوی دەس و پەنجەی کوردانم
کاتێ مادەکان لە ئەورووپاوە بڵاوەیان کرد بەڕووی دنیاوە
هاتنە ئیکباتان کە هەمەدانە کردیان بە پێتەخت جێگەی شاهانە
چوون خۆیان کورد بوون دەوڵەتی کوردان لە کوردستانا چاک دایان مەزران
ئەوەڵ دیوکس پادشای کوردان ڕەشید و سەخی مەردی ڕووی مەیان
زۆر چاک دایمەزران ئەساسەی شاهی بناغەی خوێندن سوارەی شاهی
ئاڵای داچەقان سپی و سەوز و سوور ئەدرەوشایەوە نزیک تا لە دوور
ئەو سککەی پارەی هێنایە کایە لەڕووی دنیادا کردیان بە مایە
جێگەداری ئەو فرەفرتیش بوو وەبەرزی هۆزی کەوتە هاتوچوو
لە پاش ئەو نۆبە هاتە نیوخشتر دانیشت لەسەر تەخت شێری پڕ هونەر
ئاشووری فەوتان لە کوردستانا وەک شێر ئەینرکان لە ڕوی میدانا
منیش یادگار شاهانی دوورم بەم سەر یاڵەوە پڕ جەفا و جەورم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse