قانع و باز
Appearance
| ئەی باز! ئەی مەلی باڵداری خوێنخوار! | لە ناو مەلەکان بە مەشوور بە زۆردار |
| ئازاری گیانی گیانداران ئەدەی | بەلای دەردتۆ خۆت بەخێو ئەکەی |
| هەموو باڵدارێ ژیانی هەیە | بە ئەندازەی خۆی ویژدانی هەیە |
| هیچیان وەکوو تۆ نابن بە خوێنخۆر | گیانی باڵداران ناکێشن بە زۆر |
| نابن بە سەگ و ناکەونە وڵات | هیچ نابن بە هۆی زەرەر و ئافات |
| تۆ لەبەر خاتر ژەمێکی خواردن | گیاندارێ وەک خۆت ئەخەیتە مردن |
| مردنت باشە تا ژیانی وات | شۆرەت خوێن خۆریت بخەیتە وڵات |
| من بە تۆ ئەڵێم! هەی ستەم پیشە ئەمە کردار و کردەوە و ئیشە؟ | |
| ئەی بازی زاڵم! کردەوە بۆگەن! | ڕۆژێ هەر ئەبێ بچیتە ناو بەن |
| زۆری پێ ناچێ هەر کردەوەی خۆت | چنگی خوێنڕێژیت ئەتخاتە ناو کۆت |
| وەک تۆ حەز ئەکەیت لە ژین و خواردن | حەز ناکەی بگەی بە پلەی مردن |
| هەموو گیاندارێ وەکوو تۆ وایە | نایەوێ مردن بۆی بێتە کایە |
| تۆ بە دەستی خۆت زەنگی خۆت زڕان | پەردەی شەرەف و ویژدانت دڕان |
| تۆ لە بەر نەختێ سوودی تەنیایی | چەن هەزار ئەکوژی هەر بە خۆڕایی |
| من بە تۆ ئەڵێم: ئەی ستەم پیشە ئەمە کردار و کردەوە و ئیشە؟ | |
| ئەو کەسەی بۆ ڕاو تۆ بەخێو ئەکا | ئەتخاتە وەتراق گۆشتت پێ ئەدا |
| سەد ئەوەندەی تۆ، بۆگەنە و خوێنمژ | بۆ قازانجی خۆی ئەبێ بە پیاو کوژ |
| هەرکەس کرداری ئێش و ئازارە | ئەوە لە نەوەی سەگ و سەگسارە |
| هەر کەس حەز ئەکا بە خوێن ڕژاندن | زوو کەوێتە ناو کەلاوەی مردن |
| بمرێ ئەو کەسەی کە شەڕی ئەوێ | ئازارێ بگرێ ژانی نەسرەوێ |
| وەڵامی باز: | |
| قانع! خوێنخۆریم خەتای خۆم نییە | سرووشتم وایە، دەسەڵات چییە؟ |
| ئەگەر تەبیعەت دەنووک نەدا پێم | سەربەندی شاخان، دانەنێ بۆ جێم |
| چنگی قولاپدار وەک نێزەی خوێن ڕێژ | نەخاتە پەنجەم مەحکەم و درێژ |
| نینۆک وەک ئەڵماس نەخاتە پەنجە | هیچ مەلێ لە من نابێ دڵ ڕەنجە |
| منیش وەک کۆتر ئەر گیاخۆر ئەبووم | بۆ خۆم ئەژیام، بەهەر جۆر ئەبووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|