قانع لاسایی ئەکاتەوە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قانع لاسایی ئەکاتەوە  (1953) 
by قانع
کوردینە ڕۆژی شادییە هەموو دە بێنە هاتوچوو وا دەردی دڵ شوکور نەما شادی بکەن بەزووبەزوو
چوون شادین لە خۆشی دڵ وەک جۆشی مەنجەڵ بێنە کوڵ زوڕنا بە عاعاعاعەعا، دەهوڵ بە بۆ بەبۆ بەبۆ
نەشئە بخاتە دڵ هەموو حەیوانی ماڵ و دەشت و دەر بزن بە بابابابەبا، پەپوو بە پوپەپوپەپوو
پاساری بێتە جیکە جیک، قاڵاو بە قا قا قا قە قا مامر بە قرتە قرتە قرت، جووجکە بە جوو جوو جوو جوو جوو
مناڵ بە پش پش پش پش و گوربە میاو میاو میاو میاو کوڕ گەل بە چخ چخ چخ و سەگەل بە حوو حووحوو حوو حوو
هەڵپەرێ کەر بە تەپ تەپ و شمشاڵ بە هاژە هاژە هاژ گۆرانی وێژ بە وەی وەی وەی، سەر؟ چۆپی بە هوو هوو هوو
دەفیش بە پەوپەو پەو پەپە و تاسیش بە زڕ زڕ زڕ زڕوو دەمانچە تەق تەق تەق تەق و تفەنگ بە توو توو توو توو توو
ئەسپی سوارە حی حی حی، هێستر بە لوشە لوشە لوش کۆتر بە گوم گوم گوم گوم و کەڵەباب بە عوو عووعوو عوو
مەڕۆ مەڕۆ مەڕۆ بڵێین کوڕان بە کیژی نازەنیین لاچۆ لاچۆ لاچۆ بڵێین کچان بەشەرم و ئابڕوو
سوارە بە زرمە زرمە زرم، مناڵ بە قیژە قیژە قیژ عوودیش بە دی دی دی دی دی، خۆشی خاتە دڵ هەموو
پیان قو بە، دن دن دن دن و کەمانچە بە، جی جی جی جی جی شاور بە فڕ فڕفڕو فڕو، بۆقیش بە قوو قوو قوو قوو قوو
لەق لەق بە لەق لەق لەق لەق و هێ هێ کەرە، بە هێ هێ هێ قانع بە هەی هەی هەی هەی و سۆفی بە هوو هوو هوو هوو هوو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).