قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە
Appearance
قاسید وەرە مژدە بەرە بۆ لای هەموو لاوە | ئیمان غەلەبەی کردووە، کوفریش بووە بڵاوە |
بەم عیدە برینی دڵی بێچارە کولاوە | ئەم لاوە وەکو لاولاوە تەماشا کە چ لاوە |
وەستاوە ئەوەند خاوە دەڵێی خاوە ڕواوە | |
ئەم دڵبەرە وەک حەیدەرە بێ خەنجەرە ناوی | قاتیلە وەکوو فیلە بە حیلە قەدی لاوی |
بەو لەنجەیە بەم پەنجەیە قەت ناکا تەداوی | قەد عەرعەرە لەب شەککەرە ڕەنگ ئەسمەرە چاوی |
غەممازە پڕی نازە دەڵێی بازە لە ڕاوە | |
ڕەنگینەوو شیرینە چو هەنگینە لە شانە | ئەم دلبەرە بۆ نەشتەری وەک تیغی دەبانە |
کردی دڵی عوششاق و غەریبان بە نیشانە | کون کون بو جگەر تیری بە پڕ هات لە کەوانە |
فەوتاوە کە کوژراوە دڵم کاری کراوە | |
ئەو دڵبەری خاڵ عەنبەری لوقمانی دڵم رۆی | وەک بەدر و هیلالە کو غەزالە بە مشک و بۆی |
جەللابە گوڵم بۆیێ بە دڵ بۆ دەری ئەو ڕۆی | ڕووی وەک گوڵە مووی سونبولە خاڵ فلفلە ئەبڕۆی |
شمشێرە موژەی تیرە بە سەد لیرە کڕاوە | |
ئەم دەوڵەتە پڕ سەولەتە بەم زولفەی کو مارە | لەم باغەوە لەدداغە بە داغە وەکو نارە |
لەم حاڵە بە ناڵە دڵی شەیدا بوو بە پارە | ئەم قامەتە ئەم سوڕەتە ئەم نەقش و نیگارە |
مەعلوومە لە عالەم کە بە پڕگار نەکشاوە | |
دڵ خەستەیی دەم بەستە لەبەر حەسرەتی حوسنی | بێ هەستە لەبەر دەستە لەبەر سەروەتی حوسنی |
بێ بەختە لەسەر تەختی لەبەر کەسرەتی حوسنی | سەرمەستە عەجەب مەستە لەبەر دەوڵەتی حوسنی |
خۆی بوویتە جەفا پشت لە وەفا مەیلی نەماوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|