قازی شێخ موحسین کە تەبدیلی لیباسی کردووە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
قازی شێخ موحسین کە تەبدیلی لیباسی کردووە  (1945) 
by مەلا مارف کۆکەیی

بۆ قازی شێخ موحسینی قازی موکری، بە بۆنەی گۆڕینی جلوبەرگ

قازی شێخ موحسین کە تەبدیلی لیباسی کردووە هەر بە ئایەت موستەدیللە و ئیستیناسی کردووە
یەعنی مەنتووقی «اَطيعُوا الله» سەریحەن ناتیقە شاهیدێکی سادیقە کارێکی خاسی کردووە
بۆ ئیتاعەی ئەمری ئەعلاحەزرەت و حوکمی وەزیر سەبقەتی کرد پێش هەموو کەس ئیلتیباسی کردووە
هەم کە دیتی عالەمێک لێی بۆتە جوزوی ئیعتیقاد ئەم لیباسە هەدمی ئیسلام و ئەساسی کردووە
«اِتِّحادُ الشَّكلِ» گەر بەم ئیتیحاد و شکڵەیە ڕەفعی سووئی ئیعتیقادی عام و خاسی کردووە
غەیری ئەم زاتە هەتا ئەم ساعەتە لەم ساحەتە خزمەتی وا کێ بە شەرع و دین و ناسی کردووە
سابیقەن دەتدی ستارەی ئیعتیقادی موئمینان چۆتە ژێر هەوری جەهالەت ئینتیماسی کردووە
کافییە بۆ ئیحترامی وی بە لوتف و مەرحەمەت حەزرەتی ئەشڕەف لە کوللی جێگە باسی کردووە
مەوعیزە و نوتق و مەقالاتی تەمامەن موو بە موو یا حەدیسە یا لە ئایەت ئیقتیباسی کردووە
چونکە تا ئەوڕۆکه بۆ ماڵ و کەماڵ و عەقڵ و دین هەر لەوی خەڵکی تەمەننا و ئیلتیماسی کردووە
سیلسیلەی هەم دەچتەوە خزمەت عەلی ئیبنی لحوسەین بۆیە دڵ تەقلیدی قەولی «بووفەراسی» کردووە
شاهبازی فیکرەتم ئەوڕۆ لە مەیدانی خەیاڵ مەیلی سەیدی شێعری بیکر و ئیقتیباسی کردووە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse