فەڕی زانین
Appearance
بوون بەسەرگەورە بەعیلمە نەک بەباڵا وو جەمال | عیلم کەسبی پێ دەوێ مومکین نییە بوونی بەماڵ |
غوربەت و تەرکی وەتەن، ڕەنج و ڕەزیلیی پێ دەوێ | تەرکی قەوم و خزم و ئەرباب و کەس و ماڵ و مناڵ |
چەند زەمانێکی موەققەت، ئەم جەفایەی پێ دەوێ | پاش ئەوە ڕۆڵە ئەبیتە خاوەنی جاهو جەلال |
کارگەر و زانا نەبی، هیچی لەپێش چاوی بەشەر | هەرچەنێ زۆرت بگاتە مەرتەبەی زۆراب و زاڵ |
گیانی پاکی هاونشینیی زندەیی ژووران ئەکا | ئەو خوا پێداوە زانینی گەییبێتە کەماڵ |
خۆش ئەکۆشێ خۆش ئەپۆشێ خۆش ئەنۆشێ ڕۆژ و شەو | دێتە بەردەستی بەسووکی خوورشی چاک و حەڵاڵ |
ژین و خۆش خۆری ئەلەم دنیایە گەر بۆی دەس نەدا | حورمەت و قەدری هەیە لای پیر و جاهیل و مناڵ |
سۆفییەک عیلمی نەبێ، دایم لە مەعنا بێ بەشە | سیحرە ئیستیدراجە، دیتت جاهیلێ بفڕێ بەباڵ؟ |
داخیلی ئەشرافە، گەورەی خەڵکە پیاوی خووندەوار | ئەو کەسەی نەیخوێندبێ، دەڵڵاڵە، بەققاڵە، حەماڵ |
بیژمێرم فەڕڕی خوێنین و، نەزانین، بێ فەڕڕی | لاپەڕەی ڕۆژنامەکەت، ناکا لە بۆ چاپی مەجاڵ |
ئەی ئەسیری چاکیی زانین بنووسی ڕۆژ و شەو | نایێتە کۆتا لە زانینا وتە و شیعر و مەقال |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|