فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا  (1934) 
by ناری
فەلەک بۆ گەردشی تۆ لەحزەیە تەرکی جەفا ناکا بە قانوونی ئەدەب شەرمێ لە خاسانی خودا ناکا
مەگەر ئەو مادەری شمری سەگ و بووجەهلی مەلعوونە کە وا قەت تەرکی غەم پێدانی ما تحت العبا ناکا
بە تەرزێ ئیبنومەلجەم پارە بێ جەرگی کە وا ڕەحمێ بە ئاهـ و سۆزشی سینەی حەزینی مورتەزا ناکا
یەقینم وایە توشنەی خوێنی ئەولادی موحەممەد بوو کە قەت خۆفێ لە هەنگامەی خرۆشی کەربەلا ناکا
بە بێ میهری، بەڵێ مەشهووری ئافاقە، فەلەک بۆیە لە شاهی ئەنبیا شەرمێ، لە فرزەندەی حەیا ناکا
دەسا با بێینەوە سەر واقیعەی سالاری دینپەروەر ئەگەرچی خامە عوشرێکیش لە عینوانی ئەدا ناکا
حەفیدی حەزرەتی کاک ئەحمەدی قوتبی سلێمانی کە بێ ئیمدادی فەیزی بەرگی گوڵ نەشئە و نوما ناکا
لە شاری موسڵا وەسلی بە ئەنواری شەهادەت بوو بەڵێ ڕوتبەی شەهادەت، تەرکی ئالی مستەفا ناکا
حوسەین ئاسا لە مەوجی خوێندا پەیوەستە فەرموویە دەسا بۆ کەس خەیاڵی «من سقاني، قد نجا» ناکا
ئەگەر دابی موسڵمانی وەها بێ وەک لە موسڵدا بە حوسنی دینی ئیسلامی، فەرەنگی ئیعتینا ناکا
عیباداتی گرۆهی موددەعی بەد تینەت و عاسی لە دیوانی جەزا بێ شک بە قەد یەک جۆ بەها ناکا
مەگەر موسڵ بە ئاهی حەزرەتی زەهرا سەروبن بێ وەئیللا قەتڵی ئالی زەخمی ئەهلی دڵ دەوا ناکا
عەجەب ماوم لە سوککانی فەلەک، یەعنی مەلەک بۆچی؟ کە ئەمری تەعزیەی ئیسلامی ئەم میحنەت سەرا ناکا
کەسێ یەک زەڕڕە ئیمانی لە دڵدا بێ بە ئیمانم قبووڵی بوردەباری زیللەتی ئەم ماجەرا ناکا
نەماوە ئابڕوو بۆ ئەهلی گوڵ عەنبەر لە عالەمدا بە بێ شک جوو لەمەو لاوە لە قوتبیش مەرحەبا ناکا
سلێمانی بەبێ «نی» واقیعەن تەسغیری سەلمایە کە ئەهلی وەک زەعیفەی بێ هونەر مەیلی غەزا ناکا
ئەگەر گوڵ ئابڕووی مابێ، ئەبێ هەر سەر بە زانوو بێ ئەگەر عیرفانی بێ بولبول بە ڕووی گوڵدا نەوا ناکا
ئەگەر قومری درۆ ناکا لە دەردی هیجرە ناڵینی لە دەوری گوڵ لە گوڵشەندا بە جوز نەعرەی بە با ناکا
سەبووری لازمە تا ڕۆژی مەحشەر ناریا هەرگیز فوغان و شیوەنت جەبری زەلیلی «مامضی» ناکا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse