فەلسەفەی کورد
Appearance
هەر ئەموت: خۆزگە دنیام بدیایە | گلەیی خەڵقم لێ بپرسیایە |
بموتایە: بۆچ گلەیی ئەکەن؟! | بۆچ وا جنێوی سووکت پێ ئەدەن |
ڕۆژێک بە تەنها لە ماڵەوە بووم | وەنەوزم ئەدا خەریک بووم بنووم |
لە پڕ تەڕپیرێک بە ئاڵ و واڵا | تەنیا و سەربەخۆ خۆی کرد بە ماڵا |
بە لارولەنجە هات بە لامەوە | بێپەروا دانیشت بە ئارامەوە |
وتی: ئارەزووی منت کردووە؟ | خەڵک ناوی منیان بە سووک بردووە |
ئەوەش ئەزانم، تۆ منت ناوێ | خۆت قەمتەر ئەکەی بە نان و ئاوێ |
لەبەر ئەوەیە کەوا هاتمە لات | ئەوا خۆم هێنا بۆ تۆ بە خەڵات |
من ئەو سێبەرەم دوام کەوی ئەڕۆم | ڕووم لێ وەرگێڕی من لە شوێنی تۆم |
لەوساوە کە خوا منی داناوە | مۆری کچێنیم هێشتا نەشکاوە |
ئەوی نێر پیاوە منی لا سووکە | ئەوی ئەیەوێم ڕاست نێرەمووکە |
خوا پیاوی بە من تاقی کردەوە | بۆ محەکی پیاو بووم بە کردەوە |
ئەوی کە جارێک گرتمە باوەشم | دین و ویژدانی کرد بە پێشکەشم |
بەبێ ئیختیار تەسلیمی من بوو | کە ئەملام دایە، ئەولای لە بیر چوو |
هەر من بۆم تێکرد، ئەو تێری نەخوارد | دواییش بەجێی هێشت بە هەناسەی سارد |
ژنەکەی بردی بۆ مێردی تازە | وتی با بۆرە بێتە جێی بازە |
خەڵک ئەم ئەحواڵەی وا لە پێش چاوە | کەچی هێشتاکو بۆ من سووتاوە |
هێندە شیرینم شانەی هەنگوێنم | پێی عاشق وەک مێش پێکا ئەلکێنم |
تشرینی دووهەمی ساڵی ١٩٤١
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|