فەسڵی بەهارە عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە
Appearance
فەسڵی بەهارە، عەزیزم نۆبەتی سەیرانمە | وەقتی عیشوەو نۆش و شادی، زەوقی دەس لە ملانمە |
چی لە دڵ کەم، ئارەزووی وەسڵی مەهڕوویان ئەکا | سەد جوانی حۆریی ڕووخسار لە دیوانا میوانمە |
من نامەوێ خەت و خاڵ و نەقشی ڕووی دولبەران | چونکە خێمەی نێرگس و گوڵ مەنزەری چاوانمە |
قەڵەم کوول بوو، لە وەسفی حوسنی تازە جوانان | ئەمجا نۆبەی تۆیە، ڕەقیب ئارەزووی مەیدانمە |
بەهرەکەی شیعرم سوارە، تیغی زوبانم موو ئەکا | گەر ڕەقیبم بێتە مەیدان، ئەوسا کە من سەیرانمە |
سواری ئەسپی نالەبارە ڕەقیب لە دوور وا غار ئەدا | ئەمڕۆ مەزڵووم وا لە سەبرا موسابەقەی سوارانمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|