فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە
Appearance
| فەزا دەستێکە پێنج پەنجەی هەیە | کە هاتە جونبوش وەک ماکینەیە |
| دوو پەنجەی بۆ چاو دووی تری بۆ گوێ | یەکێکیش بۆ دەم حوکمی دێتەجێ |
| پشت بە دنیای پوشت مەبەستە زینهار | شەوێکی بەس بوو نادری ناودار |
| گەورە بە غرور دێتە نوشوستی | حەمە پاشای جاف پیاوی خۆی کوشتی |
| مەحمواغای سیوەیل ئەو ڕۆژەی کە مرد | نۆکەر خوا شکور ئاغا ڕۆی بۆ کرد |
| تەرسی کەرەکەی جەجاڵ خورمایە | بۆیە کە هەستا خەڵکی لە دوایە |
| زستان نانەوا هاوین بەفرکێش | بۆیە ناپرسێ لە قەوە و لە خوێش |
| ئەو کەسەی ماسی بگرێ تەڕ ئەبێ | بیستانەوانیش تووشی شەڕ ئەبێ |
| بێستان ڕن گورزی خۆی دەوەشێنێ | بۆ زرکێ بنکێ لە بن دەردێنێ |
| زۆرم دی چاکەی دەربارەی خەڵک بوو | کە مرد جنێویان پێدا زوو بە زوو |
| دونیا وەک مووی قول چەرخی گەڕاوە | بە شانەشی کەی هەر تێک ئاڵاوە |
| چەند خۆشە ئینسان پەرێزی پاک بێ | لە چەندوچۆنی دنیا بێباک بێ |
| ئەسکوێ بێ لە ناو دیزەی دنیادا | کەس نەبێ پەنجەی ئیجلالی بادا |
| هەرچی وەک سرکە توند بێ و پڕ لە با | بیکەیتە شووشەیش ئاخری شەق ئەبا |
| لە هەر ئاشووبێ عەقڵێ وەرگرین | ئەتوانین لە ڕێی بڵند لێخوڕین |
| خۆ ئەگەر ژێر پێی یەکتر بتاشین | دەستیشمان بگرن هەروا لە پاشین |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 538 و 124
1937/08/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|