فەریادی پیرەمێرد
Appearance
ئەڵێن فرمیسکی هەور بارانە | گوایە گریانی شینی یارانە |
کوا؟ ئەگەر هەور وا بگریایە | ئەشیا بارانی هیچ نەوەستایە |
چونکە چوار ساڵە ئەم سەرزەمینە | تێکڕا بە خوێنی کوژراو ڕەنگینە |
ئێمە کە خۆمان یەکتر بکوژین | هەور و ئاسمان بۆچ بۆمان بگرین |
ئەم قڕەقڕە و قڕی ئینسانە | ڕاستت پێ بڵێم فیتی شەیتانە |
خواستی خواییە ئەبێ بێتە جێ | بۆ ئەوەی زەمین بە فەساد نەچێ |
1945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|