فێری عیلم بە (II)
Appearance
کوردە چ فایدەی هەیە ئەم خەنجەرە | ئەم فیشەگە و ئەسلیحە وو وەروەرە |
بار مەکە ئاسن و بارووت لە خۆت | باری گران لایەقی گاو و کەرە |
بەس بخۆ نانی جۆ، لەپێکە کڵاش | سواری کەر و حەچە بڕۆ و وا وەرە |
ڕووت و ڕەزیل بی بەمە خوا ئەمری کرد | بەسیەتی ئەم گەوجییە زوو هەڵگرە |
عیلم و مەعاریف ئەوەتا بەش دەکەن | هەڵسە وەرە مووچەیی خۆت وەرگرە |
سواری سیلاحی خۆ دەبن، ئاری پا سەیری | فڕۆکیان بکە، حیرەت گەرە |
گەر نەفرۆشێ بەتۆماڵ، ئەجنەبی | ڕووت دەمێنی، لە وتەم گوێ گرە |
میللەتێ نەتوانێ بکا دەرزییێ | کاری پەرێشانییە ئەو بێ فەڕە |
فێری عیلم بە لە هەچی جێ ببێ | گەرچی لە چین، گوفتەیی پێغەمبەرە |
کاکە فەقێ مەدرەسە، یا مەکتەبێ | زوو پەلەکە، ڕێگە بەهیوا بەرە |
چونکە نەوەی کوردی، حەققت پێ دەڵێم | دەرسی علوومی حیکەمییش وەرگرە |
فرسەتە ئەم چاخی جوانییە برا | مەسخەرە وو کەیف و سەفا هەڵگرە |
کوردە ئەسیری وتەیی حەق دەڵێ | تەربیەیێ حیکمەتی لێ وەرگرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|