فێری عیلم بە (I)
Appearance
| گوفتێکی وا دەڵێم کە بەکاری دین و دنیاتە | ئەی ڕۆڵە خۆشویستنی وەستا و مەلاتە |
| چاوت لە هەر چی جۆرە بڵندیی زەمانە بێ | باوەڕکە مامەوەسا ڕەهبەرێکی گەوراتە |
| گەر بێ و بەئارەزووی دڵی بی بدا دەرست | ئەو دەرسە بۆ ژیان و ئاسوودەییتە، هیواتە |
| هەر چەندێ بتژیێنێ باب و داک خێوی لەشن | بۆگیان پەروەریت وەسا خێوێک قاتە |
| ئەو عیلمە چاکە، کە دەیخاتە مێشکت زانا | بۆ چوونی تاریکیی جەهلت، چرایی ڕۆشناتە |
| بۆ هەر چی دەوڵەت و گەلی بێگانە بێ سەفەرت | سەرمایە عیلمتە لە دەست، بۆ تۆ سەوقاتە |
| لێت خۆشبێ مامەوەسا ژیر ئەبیت و بەرخوردار | خۆشەویستی ئەوی ئەی ڕۆڵە خۆشەویستیی خواتە |
| تەئریخی میللەتتە کاری چاکی دەسی وەستا | گەوای ئەم وتەیە مانی تاقی کیسراتە |
| وا تێمەگە بەژیریی خۆت تێ ئەگەی بەبێ وەستا | ئەو خێو و گڕدەری چاپە لە مەژگی میناتە |
| وەستا نەوازشی لاوێکی بێ لە خووندن و کردە | بۆ چاخی پیر و دواڕۆژی ئەو ئەوا هاتە |
| ئەی ڕۆڵە گوفتی چاکی ئەسیری لەگوێ بگری | فیردەوسی گۆی بڵندی بڵندان جێگاتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|