Jump to content

فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا

From Wikisource
فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا (1956)
by عارف عورفی
308015فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا1956عارف عورفی
فیکری من هەر شەو کە یادی عوشرەتی پێشوو ئەکا سینە بوریان چاو بە گریان تا سەحەر کوو کوو ئەکا
وام لە حاڵی نەزع و سینەم لێ ئەدا عەینی دەهۆڵ مامە دەروێشیش بە دەورا زیکر و های و هوو ئەکا
وەسفی کەن ئەوزاعی من نازانی تیفلی نابەکام دڕک و داڵە ڕاخەرم داوای سەرینی قوو ئەکا
چەرخی گەردوونیش دەمێ ساتە سوارە چەرخەکەی بۆیە ئێجگار مەکۆکەی ڕیسی تاک و لوو ئەکا
ئاشەکەی موحتاجی بیرازکردنە، بەرداشەکەی ئاشەوان بۆیە شەو و ڕۆژ ئاشبەتاڵی بۆ ئەکا
من دەمێکە بووکی دەورانم تەڵاق دا سێ بە سێ بەهری ئیستیهزا، ئەجەل دێ بووکەکەم باربوو ئەکا
واسیتەی بێ دینییە وا ناسیحی شر العمل ئەهلی ئەم دەور و زەمانە گشتی وا بەدخوو ئەکا
تاقەتی ژینم نەماوە کەوتمە سەر عەزمی سەفەر بووکی دورانم بەعیشوە تازە داوای شوو ئەکا
ئاگرم تێ بەربووە وەختە کڵوکۆی دامرێ یاری بەدبەختیش لەلاوە جار بەجارێ فوو ئەکا
کەوتمە بەر دەور و زەمانێ دین و ئیمان پارەیە قەسدی زیندوو سەرو ڕنین و کفنی بەر مردوو ئەکا
فەرقی ساحیب دین و لادین ناکرێ لەم ڕۆژەدا مامە سۆفیش جا بەجارێکی لە شێوەی جوو ئەکا
واعیز تانە نەهاوێژێتە سەر ئەشعاری من بۆ هەجوو تیغی زوبانی ئێمە لا لا موو ئەکا
عورفیا وا دیارە بەخوا شاعیرێکی کامیلی شێوەیی شیعرت لە شێوەی شیعری خاجوو ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).