Jump to content

فیدای چاوت عەزیزم ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە

From Wikisource
فیدای چاوت عەزیزم ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە (1930)
by مستەفا شەوقی
310510فیدای چاوت عەزیزم ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە1930مستەفا شەوقی
فیدای چاوت عەزیزم، ئەوڕۆکە حاڵم پەرێشانە لە دووری تۆ دوو دیدەم غەرقی خوێنە بەحری عوممانە
عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە
بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە
ئەگەرچی تۆ لە قەومی خۆش نیهادی پاکی بێباکی بەڵام جانم، لە ماڵەنگۆیە وا چەند ساڵە مێهمانە
زبانت چونکە نازانێ، بە ئیما شەڕحی حاڵی کرد کەبابە جەرگی من بیبە، هەناسەم بۆنی بریانە
تەبەسسوم کە! وەدەرخە موعجیزێ بۆ عالەمێ ئەوڕۆ لە حوققەی شەکرەزارت، لێوی لەعلت کانی دەندانە
نیقابی ڕووت دەبینی کون کونە وەک قەلبی خوێنینم بڵا خۆ شاهیدی سیدقە کە مەجرای تیری موژگانە
درێژن هەر وەکوو زولفی سیاهت ماشا بەربووینە کە قوببەی سینەیی سافت دوکان و باغی سێوانە
لە سەیرانگاهی گوڵخانە کە هاتی ڕۆژی پێنج شەنبە بوتی مەخمووری چاوت، شەققی کرد سەد تاق و کاشانە
دڵت بەستم بە ئەفسوون، ئەی کچی ڕۆمی! چ فەتتانی! مەگەر دایکت ئەتۆی نێو نا لەبۆ تەلبیس و ئەفسانە؟
وەکوو ئاهوی خەتا گەرچی ئەتۆ ناڕۆی لە پێش عاشق خەتایی چاوی سەییادە، کە بولبول نایتە هێلانە
دەفکری شار لە ژێر دارە، گوڵی تەردە چەمەن ڕۆژێک دوو لێوم بادەیی لەعلی لەبی تۆی برد نە پەیمانە
مەلاحەت خەتمە سەر تۆ گەرچی وەک نێوت لە چاو دوورە لە بۆ شەوقی دوو کوڵمی پڕ فسوونت تازە دیوانە

ژین ژمارە ٢
1916/1/7


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.