فیدات بێ ڕووحی شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانی
Appearance
فیدات بێ ڕووحی شیرینم هەتا کەی دڵ پەرێشانی | بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانی نازانی |
زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ | حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی |
کەسێ لەم عەسرە نەیدیوە بەشەر وەک تۆ بە شیرینی | تەحەیور ما لە تەسویرت ئەگەر نەقاش ئەگەر «مانی» |
لە منداڵێوە تەوقی بەندەگی تۆم هەر لە ئەستۆیە | وەکوو قومری دەناڵێنم عەزیزان دڵبەرم کانی |
وەرە سەر چاوەیی چاوم بنۆڕە سەیلی خوێنینم | قیاسی ناکرێ ئەسڵا بە حەوز و جۆگە وو کانی |
بڵێنە شۆخەکەم تاکەی لە دووری هەر بناڵێنم | وەکوو عارەب چییە جارێ کە دەستم گاتە دامانی |
هەتا ئێستێکە مەشهوور بوو بە بەدنامی لە عەشقی تۆ | چ باکی لۆمەیی غەیرە لەمەولا سافی هیرانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|