Jump to content

فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی

From Wikisource
فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی (1952)
by فایق زێوەر
304918فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی1952فایق زێوەر
فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی لەگەڵ تۆ خۆشە لای من زیندەگانی
کەژ و دەشت و چەمەن ئەبڕی لە ناکاو لە پیرمام و لە قۆپی و مێرگەپانی
گەهێ قەندیل ئەچی گەهـ دەوری سوورکێو سەرەو ژوور جار بەجار لای گۆڵی وانی
وڵاتی کوردەواری ڕاگوزەرتە بەسەربەستانە مەشغووڵی گەڕانی
بەیانیان من خەریکی گا، مەڵاسم لە ژوور سەرمی وەکو ئاواتی گیانی
لە سۆزەی فێنکت وا دێتە بیرم ئەڵێی هەستە ئەگەر پەستی ژیانی
غوباری ناو لەشت دەرمانە بۆ من پەڕی سیمورغە بۆ نەرم و نیانی
لە کاتێکا خەواڵووم خۆڵی چەند جێ لە چاوم کە کلێکە ئەسفەهانی
بە بۆنی ئەو وڵاتانەش کە دیوتە بهەنوە مێشکم ئەی هاوڕێی نیهانی
ئەگەر تۆ ئەم نیازەم جێبەجێ کەی منیش پەیمان ئەکەم ڕاست و ڕەوانی
بەچاوی کاڵ و لێوی ئاڵ و خڕخاڵ ئیتر تەفرە نەخۆم وەک نانی نانی
بەچیهرەی یار و عیشوەی دڵ نەبەستم بەخەندە پێ بکەنم تۆش پێ بزانی
شەوی وەسڵی بنێمە عاستی پشت گوێ بەعەشقی یار نەچێژم شادمانی
سەرم تەرخان بکەم بۆ دەردی هۆزم دڵم جۆش دەم بەعەشقی نیشتمانی
فیدات بم بایەکەی وەختی بەیانی لە کوێی هەڵکە. وەرە هاوڕێی نیهانی

1943/06/11
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).