فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە  (1868) 
by سەی یاقۆ
هەر کەسێ لەو لەبدە تامی جورعەی مەی کردووە خزرئاسا خۆی لە مردن تا ئەبەد حەی کردووە
قودرەتی حەق بین تەماشا کەن کە لەو یەک قەترە ئاو نار و نارەنگی و لیمۆ لەو شەکەرنەی کردووە
سەروی شمشاد و سنەوبەر کەی شەمامە بەر ئەدا نار مشکینە گوڵی داوە و هۆقەی بەی کردووە
نار و نارەنگی و نەرگس لەعل و گوڵ مەجان ژە نەی فکری ئەم یەک نەخڵەیی گوڵ میوە بەر کێ کردووە
خەڵق بۆ یەک بۆسەی نیم گیان ئەو یەکی یەک گیان ئاوا بێبەفا ئەم تەحەرە بۆی ئەو نیمەگیان تەی کردووە
مەنعی من بۆچی دەکەین ئەی زاهدانی بێخۆر غەپد دڵ دڵبەر دەکا دڵ مەیل ئەو خەیی کردووە

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse