غەمی شێخ و فیراقی تۆ کە باری شانی پیریمە
Appearance
غەمی شێخ و فیراقی تۆ کە باری شانی پیریمە | بە ئەمری حوکمی بەدبەختی وەزیفە و ڕەسمی پیریمە |
نەما ڕەسم و غەزەل ئەمڕۆ لە بازاڕی خەیاڵاتا | هەناسەی سەخت و سۆزی دڵ -------- |
تەمەننا کردنی ئاوی حەیاتی وەسڵی تۆ بۆ من | لە خاترمایە نازانم لە شێتی یا لە ژیریمە؟ |
لە وەقتی پیریا عەکسی جوانی تۆیە هەمڕازم | عەسا سوورەت لە گەردشدا ئەساسی دەستگیریمە |
بە ڕەسمی یاوەری مومکین نەبوو سەرفی جوانی کەم | بە پیری تازە فکر و غائیلەی ڕوتبەی موشیریمە |
قەزا بۆ دڵ لە بۆ قائیممەقامی وەسڵی تۆ هیجرت | وتی دەرچۆ لە فرمانی قەزا نۆبەی مودیریمە |
بە من چی نیعمەتی دیوانی ئەعیانی سلێمانی | کە سفرەی هیجری تۆ غارەتگەری تەختی ئەمیریمە |
لە سەر سفرەی فیراقت مایلی تیعدادی نیعمەت کەم | ئەلەم چا، قاوە میحنەت، کفتە غەم، هەم نانی تیریمە |
مەڵێ کەم تاقەت و بێ دوورییە ناری لە سەختیدا | لەگەڵ هیجرانی تۆ، مانم نیشانەی بێ نەزیریمە |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|