غەمزەی چاوەکەت خستوومی بە داو

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
غەمزەی چاوەکەت خستوومی بە داو  (1965) 
by مینە جاف
غەمزەی چاوەکەت خستوومی بە داو وەک کۆترێ کەوتبێتە تۆڕ و داو
ئەوگار و زامار پەڕ و پۆ شکاو گیرۆدەی قەفەس قاپی داخراو
بە خوا هەر منم شۆخی هەڵۆ چاو
بە نیو نیگای ناز پێکای دڵەکەم ئێستە ئازیز گیان من بولبولەکەم
بە ڕۆژ و بە شەو لە سەر چڵەکەم ئەڵێم بۆ نەهات تاقە گوڵەکەم
من پەڕەی جەرگم وابوە خوێناو
لە دووریی باڵات ئەسووتێ دەروون دڵ ئەناڵێنێ ئەگری بە زەبوون
دیل و دەر بە دەر هەر وەکوو مەجنوون سڵ بە ئاسایش بڕیار و سکوون
ئازیز گیان منیش شێت و پەشێواو
تاووسی باغە یا ئاهووی هەردە کۆترە یا کەوی وەحشیی سەر بەردە
مانگە وە هەڵهات لە بورجی چواردە یا خۆ نازاری شۆخی مل زەردە
بە نیونیگای ناز هەڵئەسێ لە خاو
سەوڵی چیمەنە یا سروەی نازە دارای عەرعەرە لە سەر ڕێوازە
ئەڵێی گوڵ باغە وا هەڵهات تازە یا ئازیز گیانە بەم عیشوە و نازە
لە ماڵ هاتەدەر دڵم بوو بە ئاو
مانگ خۆی خستە ژێر هەوری سیاوۆ شەفەق لە پشتی پەردەی شەو ماوۆ
خۆر هاتە بەر کەل دیسان گەڕاوۆ گوڵباغ کەوتە پشت پەردەی گەڵاوۆ
چارشێوی لادا لێل دەم و چاوۆ
ئەڵماس و گەوهەر لێل لەعلی یەمەن یاقووت و زومڕووت پیرۆزەی پەسەن
هەموو بە جارێ شکان بوون بە پەن یار کە پێکەنی کەوتە شەکەرخەن
نوقڵ لە لێوی ئەبارێ تاوتاو
گەر غونچە و سونبول ئە شۆخی و نەرگس ڕێحانە و شەوبۆ وشک بوون چون لە دەس
عەتر و عەنبەر و موشکین بوون قەقنەس گوڵاو نامووسی بۆ نەما لای کەس
کە بۆی شەکەنجەی کەوتوتە ناوۆ
تێکچوو بازاڕی نەبوو شوورەیی شمشاد و عەرعەر شکیا مەنسەبی
تووبا ڕۆی کەوتە موڵکی غەریبی سەر و دایهێڵا سەر بە مەحجووبی
ڕەعنا شۆخەکەم کەچ و سەراوۆ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).