غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان  (1942) 
by سافیی ھیرانی
غونچەیی نەوبەهاری گوڵ دەرچوو لە دەستی باغەوان بولبولی دەردەداری دڵ زاری گەیشتە ئاسمان
بایی خەزانە دەنگ ئەدا، گوڵ کە بەزەردی ڕەنگ ئەدا بولبولە سەر لەسەنگ ئەدا غونچە لە باغدا نەمان
ئەو دڵی بێقەرارەکەم، کەوتە هەوایی یارەکەم سەبری لە کێوە چارەکەم، زەحمەتە دەردی وا گران
دەوری فەلەک بەحیلە بوو فەسڵی بەهاری بردو و چوو ڕەنگی خەزانی دامە ڕوو، جوملە بەڵایی خستە جان
دووریی یاری غونچەدەم، خستیە سەر دڵم ئەلەم وا ئەسفا لە دەوری غەم دەرسی فیراق ئەدا نیشان
هیجر و فیراقی دڵبەرم داویە لە سینە خەنجەرم شەکوە بە لایی کێ بەرم، ڕوو لە چ لا کەم ئەلئەمان؟
یادی وەفایی کێ بکەم، مەیلی هەوایی کێ بکەم؟ چارە لە لایی کێ بکەم، غەیری خودایی موستەعان؟
ئەی فەلەکا خەتام نییە، کینەیی تۆ لە من چییە زوڵمی وا کەس نەکردییە، دەرهەق بە من لە ئینس و جان
سافی لە دەردی فیرقەتە، چارەیی حاڵی زەحمەتە زامی بە ئێش و ئەزیەتە، دڵ بە برین و ئێش و ژان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse