غرووری کەوتە سەر ئەسفەندیار
Appearance
| غرووری کەوتە سەر ئەسفەندیار | تیری ڕۆستەمی زوو بۆ کەوتە کار |
| لە پێشدا زۆری لێ پاڕایەوە | ئاوڕی خێری لێ نەدایەوە! |
| ئەیگوت من لەشم لە تونج کراوە | ترسم لە گورزی ڕۆستەم نەماوە! |
| تیرێ هات و دای لە ناوی چاوی | چەماندیەوە قەدی لاولاوی |
| ڕۆستەم پێی گوت کوا ڕۆبین تەنیەکەت | ئاوازە و لاف و گەزاف ژەنیەکەت |
| کێ وتی: دەستی ڕۆستەم ببەستە | چەرخ لە ژێر دەستی ڕۆستەم دا پەستە |
| ئەسفەندیاریش هێند هاتە زمان | چەپ گەردە چەرخی بێوەفای زەمان! |
| سەد هەزارانی وێنەی منی کوشت | گاهێ پشت بە زین، گاهێ زین بە پشت |
| مەگەر شانامە بە کەیف بخوێنن | نابێ پەندێکی وای لێ دەربێنن |
| ئەگەر هەر پەندێ پەندێکمان باتێ | ئێمەیش ئەچینە ڕێزەی وڵاتێ |
| بەڵام هەر ئەزین وا هەڵدەبەزین | گوڕە گوڕمانە تا دێینە بەر زین |
| بە حوشتریان گوت ملت دریژە | وتی: ئەڕوانم ڕێ سەرەولێژە |
| لێرە ئەوکەسەی کاریان پێ سپارد | مڵۆزمێکە بۆ هەناسە سارد |
| هەر خۆی ئاغا بێ و ژنی ئاغاژن | لەگەڵ برایا بیکە بە دوژمن |
| لە ئاغایەتیش کە هاتو لێکەوت | خۆی ئەکوتێتە میحرابی مزگەوت |
| بۆ ئەو کەسانەی شەرمیش نامێنێ | دوژمنیشی بێ هەر ئەیدوێنێ |
| لە ناو چاوایە تنۆکی حەیا | کە لەگەڵ تکا، ڕابورد، وا تکا |
| چوار یاری یەک ڕەنگ مۆدەی نەماوە | ئێستا دووڕەنگی لە ناوا باوە |
| ڕۆژێکمان لێ دێ بگەینە بوار | ناچار دەرکەوێ ڕەنگی ژێر شەڵوار |
| کەس واتەی چاکە ناگێڕێتەوە | غەیبەتیش لای کەس ناشێررێتەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 548 و 141
1938/01/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|