عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد  (1969) 
by سابیری
عەندەلیبی دڵ کە چاوی کەوتە غونچەی بامیداد دائیمەن وێردی زوبانی بۆتە ئایەی ان يكاد
لەرزی پیری عوودی سیواکی لە دەس بەردامەوە تازە چەرخی بێ وەفا بۆم زین ئەکا ئەسپی موراد
نامورادی پیری کردم موختەسەر لێم ناگەڕێ کامەکامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
عومری گەنجیمان بە غوسسە و نامورادی بردەسەر وا لە پیری هاتەدەس سەرڕشتەیی کار و موراد
باوەکوژمان کردە باب و باوەژنمان کردە داک گەنجی عومر و حاسیلاتی ڕەنجی خۆمان دا بە باد
یا ئیلاهی، خۆشەویستم ماری نەفسی نەیگەزی چونکە تریاکی نییە ئەو زەهرە تا يوم التناد
کردەوەی ناپوختە گشتی بۆ تەعامی پوختەیە ڕۆژ ژیانت خوویی حەیوان، شەو بە خەوتن وەک جەماد
زیکر و فیکری ئەهلی دونیا نان و ئاشە سابیری یەعنی چی؟ خۆ دوشمنیشیانە لە ئەسڵا نان و زاد
لەم نەخۆشی بێ دەوایە، دادڕەس سابیر خودایە هیممەتێکە پایە پایە، بێمەوە سەر ڕێی ڕەشاد
سابیری عومرت بە زایع دا ئیتر وریابەوە عومری ڕابردوو قەزاکە بێرە سەر ڕێگەی ڕەشاد
سابیری دنیا لە تۆ بێزارە ئەمما مەیلی تۆ هەر لەسەر ئەو ماوە بۆیە ناگرێ ڕێگەی ڕەشاد

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse