عەقیقی یەمەنی
Appearance
دوڕڕی دەریایی فتووەت یا عەقیقی یەمەنی | وەهـ چ خۆشبەختە کەسێ دەستی بگاتە دامەنی |
هەرکە بیستم ئەو نەویدی جانفەزا و دڵگوشا | دای لە قەلبم بەرقی شادی کەوتە چاوم ڕەوشەنی |
جا گوتم ئەی نەفسی حیز ئەمجا بخۆ ئەمما بخۆ | بەربەسێڵ و جلبەکۆڵ و شەهد و شیر و بەستەنی |
تا ئەوێ ڕۆژێ کە دەمری بیکە ویردی سوبح و شام | تف لە ئەشخاسی خەسیس و پیس و ئینسانی دەنی |
یەک چەپۆش بۆ کەشکەک و گیپە و سەروپێ لازمە | نیسبەتەن بۆ زاتی تۆ «یک خوشهای از خرمنی» |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|