عەقیدەی مەرزیە/مبحث حضرة الشیخ عثمان سراج الدین و ٲولاده «قدّس الله ٲسرارهم»

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث حضرة الشیخ عثمان سراج الدین و ٲولاده «قدّس الله ٲسرارهم»
شوعلەی ئەو نیسبەت موجەددیدییە «لِمَطلَعِها ٲلفُ تحيّة»
بۆ دەفعی زوڵمەت لە نزیک و دوور سەرەیانی کرد بلوور ئەو بلوور
تا دای لە بلوور «ٲدنُ» شنەفتە شارەزای سارای ئەتوار هەفتە
پیری پاک لە گەرد خاکی ناسووتی مەنزڵگەی سەربەرز سەر مەلەکووتی
دڵ بە نەوای بەزم جەبەرووت ئاوا سێراوی سەراو لاهووتی ماوا
لە شەو هەوارگەی فەنا بگردگ پێی هەردی بەقا یاتاخگە کردگ
«جسماً لَدَينا روحاً لَدَيهِ» دائیرەی تەمام «منهُ، ٳليهِ»
چون گوزەرگەی بوو مەراتیب هەر پەنج لە گەنجی هەر پەنج بوو بە گەوهەرسەنج
چاو بڕیگەی حوکم ئەمری قەزاوە دڵ بە دەس تەسلیم وەسفی ڕەزاوە
پێ لە دەرەجەی ڕەفیعەی قبووڵ وەسیلەی وسقای فەزیلەی وسووڵ
واسیتەی ڕێگەی بەینی عیلم و عەین واریسی حائیز حەیای «ذی النورين»
سیراجی وەههاج شەرع و تەریقەت سەرمایەی ڕەواج کاڵای حەقیقەت
«نورُهُ الساری مَلٲ الكونين منهُ ٳِستَضی قلبُ الثقلين»
قوتبی زەمان و ضَمانی ئەمان ئەمانی ئەوانی ئەوان و ئەمان
حورمەتی نەیهێشت گوستاخی کردن نامی نامیی ئەو بە سەریح بردن
لەو دڵی «ناجنس» ڕەنگێ تر ئاورد «زنده»ی ئەبەد بوو تێیدا زیاد کرد
ئاخر لەبڕێز بوو جام وتی تا کەی ئیما و موعەمما؟ «صريحاً» سا دەی!
دائیم ڕووبەڕووی نیشان بێ گومان تیرەندەر کەمان پیری ما عوسمان
بێ تەلوین لە بورج تەمکیندا مەکین «رَوَّحَ اللهِ روحَهُ آمين»
دەدا گەردی خاک ڕێگەی دەروێشان نیشانێ لە شان سەرکاری ئێشان
ئەر خۆت بە تالب سەواب دەزانی بخوێنە قورئان ڕەسمی عوسمانی
هَل رَقَب ذمَّه؟ لا وَلاَ ٳِلّا لا حَولَ وَ لاَ قُوَّةَ ٳِلّا...
چە تەرزە دای بەر، ئەم تەرزە خەیار؛ کام دارە نەوری «قلبنا ٲنار»؟
«هو الشيخُ، هم ولدُهُ الٲبرار هو الشيخُ، هم نجله الٲحرار»
«مضاهرُ ما فيه مستَتَر بطور ٲبرد وَ وَجه ٲزهر»
سەرکردەی ئەسحاب باوەفا و سەفا یەکێ «بوالبها»، یەکێ «بوالوفا»
دەشێ چی بڵێ لە وەسفیان کەس موحەممەدی خولق، ڕەحمانی نەفەس
یەکێ ئایینەی فارووقی عومەر یەکێ حەقیقەت ئەحمەدی سیەر
سابیت و سەییار بورجی تەمجیدن نیشانەی ئەمان سەمای تەوحیدن
سێوەری شەجەر موجەددیدییە حاسڵی هیممەت عالیی نەقشییە
ڕجام هەس بێرێ باریی پەست و بەرز بەو سیلسیلە، ئەم سیلسیلە بەم تەرز
تا وەختی نزوول نوبووەت «مەهد»ی تلووعی کەوکەب دەوڵەتی «مەهدی»
ئاخر هات بە زیکر ئەم بزورگانە نیشانەی حوسنی خاتیمەمانە