عەقیدەی مەرزیە/مبحث العلم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث العلم
دووەمین سیفەت عیلم و شعوورە لە سەبقی جەهل و تەفەکور دوورە
پاکە، دەزانێ، هەر کەس عاقیلە لە قەلب و دەماغ قووەی عاقیلە
واجب، مومتەنیع، مومکین، ئاشکار پەنهان و کوللی و جوزئی بە یەکبار
زەڕڕەیێ بوێ لە هەر زەماندا لە زەمینەدا و لە ئاسماندا
هەموو لە لای ئەو تەواو زاهیرە لە عیلمی ئەودا هەمووی حازیرە
«لا تکن حربا، لکن کن سلما بکل شیء أحاط علما»
گوێ ڕادێر لەوە من وتم زەریف لابە ئەسویلە و ئەجویبەی نەحیف
وەکوو ئەمە: عیلم حەقیقییەیە یا ئیزافییە و نیسەبییەیە
وەک ئەمە، تۆ بێ گوێ بدێر لە من، سوورەی عیلمی لازیمەی عیلمن
سا ئەمجار ئەگەر ئەو سوورەتانە قائیمن بە زات یەکتای یەگانە
لازم تێ، ئەگەر بۆ حەقی عازم، ئەم مەحزوورە وا کە دەبێ لازم،
بینا لە تەقدیر زیادەی مەبادا «وقيامها بذات الهادى»
کە شەیئی واحید فاعیل بێ و قابیل «لشيء واحد أيها القائل»
بۆچ؟ تەمایۆز هەس، لە شەک ئەو دەردە، «حسب ذاالوجود» بۆ ئەو سوورە
ئەرچی وجوودیان «في الخارج» نەوێ بۆچ؟ ئەمیچ تەمیز خاریجی خاریجی تەوێ
وەگەر بە خۆیان قیام حاسڵە قەولە بە موثول، ئەویچ باتڵە
وەر بە ئەمرێکن قایم سیوای زات «كالالة» بۆ عیلم حەق بە مەعلوومات
لە عیلەمەدا حەق موحتاج بوو بە غەیر «سبحان الله عما فيه ضير»
جواو دریاگە کە قیامی شەی بە شەیئێ تر وێ یا بە نەفسی خۆی
فەرعی وجوودی «في الخارج»یە سووەر خۆ وجوود خاریجی نییە
ئەر بڵێی لەمە ئەوا لازم بۆ ئیتتیسافی حەق بە عیلم لە دەس چوو
«استغفرالله» ئەوا ها ڕووی دا نەفیی عیلمی حەق بە هەموو ئەشیا
دەڵێین قیامێ کەوا مەنفییە ئەو قیامەسە کە خاریجییە
نەک ئەو قیامی ئیتتیسافییە کە وا ئەعەممە و لەودا کافیە
«ثبوت الوصف في الجمله ولو ذهنا و علما» زەریفی بشنەو
قیامێ نییە بڵێی زەحمەتە بۆچ؟ مەعنای قیام لەگرە ئەمەتە
یانی حاسڵن لە ئیدراکیدا نەک حاسڵ لە نەفس زاتی پاکیدا
عەلاوەی ئەمە ئەر گوێ بکەی لێی ئەو مەعنا کە حەق موتتەسیف بێ پێی
مەعنایێکە وا مەشهوورە و موعلەن کە تەعبیر دەدرێ لێی بە «دانستن»
«والاتصاف بالمعني المظهر و ان يستلزم لتلك الصور»
لاکین ئیتتیساف خودا بەو مانا کافییە لە بوون ئەودا بە دانا
«بلا افتقار لأن يتصف بتلك الصور ايضاو فأنصف»
ئەر بڵێن سوورەت زیهنی بێ مەقال مەئخووزە لە ئەمر عەینی یا میسال
پەس لازم دەبێ عالەم قەدیم بێ یا «في الأزل» حەق عیلمی عەدیم بێ
بەم کائیناتی «لايزالي»یە شەئنی ئیلاهی لەمە عالییە
قيل في الجواب: كان كافيا في علم الحق بتلك الأشيا
عیلمی حزووریی سافی پاکی خۆی بە زات و سیفات شەرەفناکی خۆی
بۆچ؟ هەرچی دەوێ لەم مومکیناتە زیلال و عکووس زات و سیفاتە
پەس ئەوا بۆ تۆ زەریف بوو بەیان زات و سیفاتی میسالی ئەشیان
ئەر بڵێی لا لای هەر کەس حاڵییە ئەم کائیناتی ئیستیقبالییە
غەیرە مونتەهین خاریجن لە عەد «لا تنتهی فی الوجود للحد»
پەس هەرگاه خالیق جەمیعی ئەشیان عالم بێ پێیان بەر لە وجوودیان
لەم تەحریری تۆ لازم تێتەوە سوورەتی عیلمی نەبڕێتەوە
خۆ مەشهووریچە «برهان التطبيق» بۆ لاتەناهی موبتیلە تەحقیق
ئەوە حەق عالم بە جەمیع نییە ئەمە تەناقوز نەوێ بەس چییە؟
جواو دریاگە: عیلمی ئیلاهی بە ئومووراتی ناموتەناهی
بە تەفسیل نییە بەڵ بە ئیجمالە؛ تەناقوز لێرە وا بێ مەجالە
بۆچی؟ مەعلوومە جەریانی دەلیل لە فەرزی عیلمە بە وەجهی تەفسیل
«قيل: مردود هذا الجواب و ما يأتيكم هو الصواب
و هو إنما يلزم ذلك أي لاتناهي الصور هنالك
لو كانت تلك الأشياء التي لاتتناهي تخالفت
تخالفا قد يستلزم ذاك لتخالف الصور هناك
اما، بلاشك، لو تماثلا بعض من ذهي الأشياء فلا
بەس بی بەحسی ئەم مونتەقەداتە نەوبەی بەحسی ڕەئس موعتەقەداتە