عەقیدەی مەرزیە/مبحث الخاتمیّة

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەی مەرزیە  (1860)  by مەولەوی تاوەگۆزی
مبحث الخاتمیّة
«دَليل كونِ ذلك الجناب خاتمهم ما كان فی الٲحزاب»
«و فی الحديث ما لهُ يهدی وذا قولُ «لا نبیّ بعدی»»
ئایینەی دڵ وا بە ژەنگ جەفاوە بێ وە ئیستیدلال ئەهلی سەفاوە:
بەهرەی شەرع دەعوەت خەڵق ئەلای حەقە حەللی موشکیل و مەسئەلەی ڕەقە
ڕەهنوماییە و ئیرشادی عیباد ئەباڵ مەسالیح مەعاش و مەعاد
«و ٳعلامُهُم تلكُمُ الٲمور يعجز عنها عقول الصدور»
تەقریر و تەحریر ئەدیللە و حوجەج ئیزالەی شوبهەی پڕ زەیغ و عیوەج
تەبشیر و تەرغیب فیرقەی موئمینین ئیزار و تەرهیب عوسبەی کافیرین
ئیحکامی ئەحکام ئەسڵ و فەرعی دین ئیتمامی ئەخلاق حەسەنە و ئایین
ئەم شەرعە خۆ بۆ ئەوانە سەرجەم «بِالطرز الٲكمل والوجه الٲتم»
«مَتَكَفِّلّ مُحكَمُ سديد حيث لا يُعقَل عليه مزيد»
«يَدُلُّ عَلی ذاكم يقينا «اليوم» حتی تبلغَ «دينا»»
نەما ئیحتیاج ئەهی زەمانە «حق» «نبی»یێ تر بکا ڕەوانە
مەعلووم بوو لەلای هەر کەسێ بیناس «محمّد» بێ شک «ختم الٲنبيا»س
لە ئەمری عیسا هیچ پەشێو نەبی بەر لە موحەممەد بووگە بە نەبی،
کە هاتە خواریچ هیچ شوبهەی نییە هەر تابیعی شەرع موحەممەدییە
شەرعی خۆی مەنسووخ، تازەی بۆ نایە خەلیفەی جەناب ڕەسوولوڵڵایە
هیچ دینێ قبووڵ ناکا لە هیچ کەس ئیللا ئەم دینی ئیسلامە کە هەس
ئەهلی کیتاب گشت پێی تێرن ئیمان سەلیب دەشکێنێ لا دەبا خووگان
وەک عەسری ئەو خۆش کەس نایشنەوێ دەڵێن ژن تێرێ و وەڵەدی دەوێ
وەختێ کە دەمرێ بە ئەمری بێ چوون دەکرێ لە خدمەت حەزرەتدا مەدفوون
بووبەکر و عومەر، دەکەونە ئەبەین «توبی للشيخين بين النبييّن»
چ فەزلێکە «حەق» داگیە بەم خاکە ئەسڵە بۆ ئەم گشت گەوهەری پاکە
ئاسمان لە ڕوتبەی عولوی چی کەم بوو نەبوو بە مەدفەن بۆ عیسا، ئەم بوو؟
قەتعی نەزەرت جارێ لەولا کە مەنشەء و مەدفەن خەڵات «لولاك»ە