عەقیدەی مەرزیە/بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
Appearance
زوبدەی عەقیدە و خولاسەی کەلام | هەر لە تۆ و بۆ تۆس حەمد و سەنای عام |
هەر خۆتی بۆ خۆت بورهان، دیتر بەس | بەشی خۆی تێکەڵ ناوی بکا کەس |
کەنارەی سەحرا نادیارییە | بینایی عقوول ئاو مروارییە |
ضيق النفسیە، هەناسەی نایە | دانش، دەلیل پێی عرق النسایه |
عرفان بەوانە حاسڵ کەی دەوێ؟ | بەو پێ ئەو سەحرا چلۆن تەی دەوێ؟ |
چاک واتە خەیاڵ بێ تەقریب نەکەین | مەعلوومە تۆ تۆ و، ئێمەیچ خۆ ئێمەین |