عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد  (1952) 
by فایق زێوەر
عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد لەناو میللەتا ماوە بێ بنیاد
ئەویش عەقیدە بە خەوبینینە گوایە هەموو کەس پاک و بەدینە
حەزرەت کە فەرمووی رؤيا الصالحين دەلالەت ئەکا لە پیاوی بەدین
ئەنبیای کیرام، ئەولیای کیبار خەویان تەواو بوو بە ئەمری جەببار
هەموو خەوێکیان ئەمری یەزدان بوو کە هاتنەدیشی یەکجار ئاسان بوو
ئەمڕۆکە عیلم لە موعجیزاتە سەیری خەو کردن زۆر خەرافاتە
بەڵام ئێستاکە لەوسا جیایە نە عەسری نەبی و نە ئەولیایە
ئەم عەسرەی ئێمە خۆخۆیی باوە ئەو کەرامەتەی پێشوو نەماوە
تەسەووراتی وەختی بێداری دێتەوە خەومان وەکوو هۆشیاری
زۆر جار هەندێ کەس کە خەو ئەبینێ بۆی پەیا ئەکات ئیبن سیرین ێ
بە سەد ڕەنگ مەعنای لێک ئەداتەوە هێشتا دڵیشی ئاو ناخواتەوە
لە هەڵەبجە بووم ڕێم کەوتە مزگەوت دووانم دی یەکەم زوبانی نەسرەوت
وتی لە خەوما لەوحەیەکم دی ڕەنگی ڕەش بەڵام بە خەتی سپی
لە ناوەڕاستی وەها نووسرابوو فڵان کەس هاکا تووشی قەزا بوو
وتم ئەم خەوە نابێ بە ئەساس هیچ دڵی خۆیشت مەخەرە وەسواس
وتی وا چاکە خەبەر بنێرم ئاگای لە خۆی بێ من خاوەن خێرم
ڕۆژی قەزاکە بیست و سێی مانگ بوو شوکور ئەو پیاوەش لە قەزا دەرچوو
عەوامی ئێمە چونکە جاهیلن دائیم تالیبی فیکری باتیلن
یەکێ عاقڵ بێ گوێ ناداتە خەو ناشپرسێ مەعنای چییە لەم و لەو
شاعیری مەشهور کە نالیی ناوە ئەم شیعرە جوانەی بۆمان داناوە:
«تەعبیری خەیاڵ و خەو ئەگەر بێتە حیسابێ #
دەروێش و گەدا شاهـ و، ئەبێ شاهـ گەدا بێ»


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).