Jump to content

عەزیز بەینێکە لێم بێ خەبەری

From Wikisource
عەزیز بەینێکە لێم بێ خەبەری (1936)
by میرزا حەسەن سەیفولقوزات
309163عەزیز بەینێکە لێم بێ خەبەری1936میرزا حەسەن سەیفولقوزات
«عەزیز» بەینێکە لێم بێ خەبەری وەکوو بیستوومە لەم بەر ئەو بەری
جارێکی بیستم چووی بۆ «عەنبار»ێ خۆشی خۆشیم بوو دێشی بۆ خوارێ
پاشان وامزانی سوار بووی بۆ «سەرا» ئەمنت هەڵبوارد لە خزم و برا
مەگەر نازانی ئەمنیش براتم؟ ڕووناکیم هەر تۆی، مایەی حەیاتم!
خۆزگەم بە زستان، بەفر و سەرماکەی مژ و سیخوار و کڕێوە و باکەی
کە هەمسەفەر بووین بەینێک پێکەوە لەززەت ئەو وەختە، حەیات هەر ئەوە
شەوی مەراغە چەن خۆش ڕابران چەندە سوحبەتی ڕۆحانی کران
لە پاشان بە شەوق دەهاتم بۆ لات بۆی خاکی دەرگات جارجار بۆم دەهات
ئەو تۆف و بەندە لەکنم بەهار بوو سەرمای ئێوارێی گەرمای نەهار بوو
کێوی «گامێشان» پردی سیڕات بوو «کولتەپە»ش بەهەشت، جێگەی نەجات بوو
هاتم، دابەزیم چوومە دیواخان بە کوورە و لامپا بوو بە چراخان
یادی بەخێر بێ کوورە گەرمەکە! پاڵەوپشتەکە، لێفەنەرمەکە
عەبدوڵڵا هەوای وەک بەهەشت لێ کرد خۆش خۆش، بە خۆشی، هێند ئاوری تێ کرد
بەربانگ و پارشێو هەر نەوعە نیعمەت دەگەڵ خوڵقی خۆش، بێ دەعیە و میننەت
زستان لە بەهار بۆ من خۆشتر بوو گوڵی ئومێدم ئەودەم گەشتر بوو
حەسەن بە قوربان عەزیزەکانت «عومەر» و «عوسمان»، «بووبەکر»ی جوانت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).