عەرزی بکەن بادی سەبا نوشتەم بۆ خزمەت دۆس ببا
Appearance
عەرزی بکەن بادی سەبا نوشتەم بۆ خزمەت دۆس ببا | قەد دڵی نەشکێنێ نەبا ڕەنجی فەرهادیم با بە با |
ئەو دڵبەرەی سیمین عورزا سەهی قامەتی لالەزار | دەهان شکۆفەی دەم بەهار با جارێ بڵێت مەرحەبا |
جانم نیساری راهی ئەو نەزمم خەرمانەی ماهی ئەو | یاڕەب بە حورمەت جاهی ئەو ببەخشێ ماچێ لەو لەبا |
سوجدە ئەبەم ئەبەر دەری دەم دەم لە لێوی شەککەری | بۆنی ئەکەم نیلوفەڕی دامێنی جوببەی تا عەبا |
حەزرەتێ حیسامی دین بێ لەگەڵ ئەولیاهان قەرین بێ | جێگەداری بەهادین بێ با موڵکی دڵ بە غارەت با |
ئەی پرتەوی سیراجی دین وەی مەهی ئاسمان و زەمین | لوتفت دەوای دڵی حەزین جەلات ژەنگی ڕۆح لا ئەبا |
ناتیق وەسفی ئەو حەزرەتە کە مەخزەنی ڕیازەتە | بۆ کەسێ وەک تۆ زەحمەتە چونکە شاهنامەیەک ئەبا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|