عیلمە میللەت ژوور ئەخا
Appearance
| گەر شەوەی جەهل و تەکەببوور بتگوشێ سەرناکەوی | خۆت بڕازێنی بەوریابوون و زانین، ناکەوی |
| بۆ بڵندی کۆششی پێویستە ئارام و سەبات | ڕاحەتی گیانت بوێ، لاوی وەتەن، هەڵناکەوی |
| فێری فەن و کارگەری و، زانین و دینت ڕاگری | هێندە زۆر گەورە دەبی، دەستت بەدەست کەس ناکەوی |
| جێگە دیوانت دەبێتە قیبلەگاهی خاس و عام | هەر وەکو قوتبی جیهان، بۆ دیدەنی، بەرناکەوی |
| پەک خەری سەرکەوتنت هەر موشکیلێکت هاتە پێش | خۆتی تێخە هیچ مەترسە، وا نەبێ دەرناکەوی |
| عیلمە میللەت ژوور ئەخا، جەهلە وەتەن بەرباد ئەکا | تووشی ئەربابی جەهل بی، هەق وەیە لێی لاکەوی |
| گیانت ئاڵوودەی عیلم بێ، جوانە هۆش و بیری تۆ | ئەی ئەسیری تووشی عیللەت بی، لەبەر غەم داکەوی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|