عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری  (1918) 
by تاھیر بەگی جاف
عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری گوڵ و شەککەر دەبارێنێ بە حەققەت نوتقی گوفتاری
فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و خۆر شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخساری
بە غەمزەی نیم نیگاهی سەد دڵی بێچارە مەحبووسە لە بابل خوێندوویە ئەفسوون دوو چاوی بیچووە عەییاری
بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری دەسووتێ دڵ وەکوو قەقنەس وتم پەروانەیە، یاڕەب نییە وا بانگ و هاواری
وەکوو یوسف ئەگەرچی موشتەری وەستاوە سەف دەر سەف وەکوو تاهیر نییە ئەمڕۆ بە جان و دڵ خەریداری

This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.

Public domainPublic domainfalsefalse