عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد  (1936) 
by ئەدەب
عومر گەیییە ئاخر و ماچێکی جانانم نەکرد یەک نەزەر تێرم تەماشای ماهی تابانم نەکرد
دامەنم پڕ خونچەیی فرمێسکی گریانە و قەتم؛ خونچەیێ لەو گوڵشەنی خەندان لە دامانم نەکرد
نەشئەبەخشی ڕۆحە بادەی لەعلی جانان، ئەی عەجەب بۆچ ئەمن قەت لەو مەیەم، قەترێک لە فنجانم نەکرد
کێ شەوێکی هەمدەمی ئەمنی نزاری خەستە بوو تا بەئاهـ و ناڵەوە، تا ڕۆژ هەراسانم نەکرد؟
ئەی نیگاری بێ وەفا، چەندم جەفای تۆ دی و ئەمن یەک سەری موو، قەت خیلافی عەهد و پەیمانم نەکرد
تا لەبی لەعلی ئەتۆم دی؛ بەو لەبی لەعلت قەسەم قەت چە جاران یادی یاقووتی بەدەخشانم نەکرد
سوبحدەم هاتم بەشانەی کەم، سەری زوڵفی سیات چونکە «با» نامەحرەمی تۆ بوو، پەرێشانم نەکرد
تیری موژگانت لە دڵدا؛ غەمزەکەی تۆیە؛ دەوای ئینتیزاری مەرهەمی تۆ بوو، چە دەرمانم نەکرد
لەو دەمەی چاوم بەگوڵزاری جەمالی تۆ کەوت قەت خەیاڵی گوڵشەن و یادی گوڵستانم نەکرد
وەسڵی تۆم ئەووەڵ کە دی، نەمزانی هیجرانی لە دوون لەززەتی خولدی بەرین بوو، یادی نیرانم نەکرد
ئەو دەمەی ماچی لەبت، خەوفی عیتابی تۆم نەبوو خاتەمم پێ بوو؛ کە من یادی «سلێمان»م نەکرد
تۆ گوتت: مەرجانە لێوم؛ من گوتم: جانا، بەهای! غەیری ئەم سەودایە جانا، من چە تاوانم نەکرد
چەندە واعیز؛ وەعزی دا و فەرمووی: کە العشق جنون عاقڵیم کرد، ئەی ئەدەب، بەو پەندی نادانم نەکرد

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse