عصبة الأمم بەنیازە بسڕێتەوە هەر ناوی کورد
Appearance
«عصبة الأمم» بەنیازە بسڕێتەوە هەر ناوی کورد | نەهێڵێ لە ژێری هەورا بێتەدەر هەتاوی کورد |
نایەوێ بدرێتەوە هەرگیز حەقی فەوتاوی کورد | «ئێشی سەختە گل ئەکا هەر دوو گلێنەی چاوی کورد |
دەردی بێدەرمانە دەردی قەومی لێقەوماوی کورد» | |
کورد لە دەستی حەقی خوراوی شیوەن و زاری ئەکا | بۆ گەیشتن بە عەدالەت دایم غەمخواری ئەکا |
گوڵی سەربەستی ئەوێ ئەو حەواڵەی خاری ئەکا | «هەرکەسێ هەڵسێ بە خوێنی ناحەقی یاری ئەکا |
کەس نییە ڕەحمێ بکا ئەمڕۆ بە دوو داماوی کورد» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|