عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم
Appearance
عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم | هیچ نەبوو ڕەحمی بە خۆم و بە برا و قەوم و کەسم |
تێکی دا زەنگنی خەم و بێخ بناغەی عەیشم | کاولی کرد بە جەفا زاڵمە خانەی هەوەسم |
ئەمە بوو فیکر و خەیاڵی فەلەکی بێ مروەت | پێ بە سەرما کە بنێ تاکو ئاخر نەفەس |
ئەمە ساڵێکە لە توێی لێفەی حەسرەت کەوتووم | عەینی تەیرێکی زەعیف بەستەی گۆشەی قەفەسم |
ناڵەو و شۆڕشی شینم کەڕ ئەکا گۆشی فەلەک | هەر تاپاوتلمە لەبەر ئێشی تەن و قاچ و دەستم |
ئەمە ئازاری تەن و دەردی گرانی چاویش | با بوەستێ کە لەژێر باری دوو هەرەسم |
قافڵەی فیکر و خەیاڵم چەتەی غەم لێی دا | بۆیە بەینێکە نییە بانگ و سەدای جەرەسم |
قیسمەتی ڕۆژی ئەزەل وایە لە بازاڕی جیهان | بۆ مەتاعی هەم و غەم شام و سەحەر وەک حەرەسم |
ئەوەی کردوویە بە ناتیق فەلەکی شەعبەدەباز | هێشتا ناگاتە جەفای ساتێ ڕەقیبی فەرەسم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|