عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال
Appearance
عاشقان دڵیان بە دائیم پڕ خەیاڵ و پڕ مەلال | بۆیە ڕۆژ و شەو دەکەن بەحسی جەماڵ و زولف و خاڵ |
عاشق و عاقڵ ئەگەرچی ڕەنگ و سوورەتیان یەکە | هەریەکی تامێکی تێدایە تورنج و پوڕتەقاڵ |
عاشقان ناڵان و بێ سەبر و قەرار و گفتوگۆ | عاقڵان دڵشاد و خوڕڕەم، نوکتەدان و خۆش مەقاڵ |
عاشقان مەجنوونی دووری لەیل و بیمار و زەعیف | عاقڵان ساغ و سەلیم و شاد و مەستی خەت و خاڵ |
عاشقان پەروانەئاسا سەرف ئەکەن جان و وجوود | عاقڵان سابیر گەلێ کۆشش ئەکەن بۆ جەمعی ماڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|